سەردێر

ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دژی زیادكردنی دەوامی فەرمانبەران دەوەستێتەوە

خەڵك-
ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دژی بڕیارێكی حكومەتی هەرێم دەوەستێتەوە بۆ زیادكردنی دەوامی فەرمانبەران و ئەندامێكی ئەنجوومەن دەڵێت: “دەوامی تەواو بەرامبەر بە مووچەی تەواوە”.

ڕێكەوت زەكی، ئەنجامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، سەبارەت بەفشار بۆ سەر فەرمانبەرانی حكومی و زیادكردنی دەوامیان، ئەمڕۆ یاداشتێكمان ئامادەكرد و لەگەڵ ھاوكارانم واژۆمان كرد تاوەكو ئەنجوومەنی پارێزگا ئەو دەسەڵاتەی، كەیاسا پێی داوە بۆ دەركردنی بڕیار بەكاری بھێنێت بەجۆرێك دەوامی تەواو بەرامبەر مووچەی تەواوبێت.

ڕاشیگەیاند، تا ئەو كاتەی فەرمانبەران مووچەی تەواو بە ٣٠ ڕۆژ جارێك وەردەگرن ھەروەھا ئاسایی بوونەوەی پەتای كۆرۆنا ھیچ لایەك فشار نەكات بۆ زیادكردنی دەوامی فەرمانبەران.

وتیشی، “دەبێت بەڕێوەبەری فەرمانگەكان و بەرپرسی بەش و ھۆبەكان بەجۆرێك دەوام دابەش و ڕێكبخەن، كە مامەڵەی ھاووڵاتیان دوانەخات”.