سەردێر

عیراق و هەرێم، ژمارەی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا بەرزبۆوە

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 6558 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 5055 كەسیش چاكبوونەتەوە، 35 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستدا.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 49 هەزارو 449 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 6558 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، ئەمەش بە ژمارەیەكی زۆری تووشبوونی ڕۆژانە بە پەتاكە لە وڵاتدا دادەنرێت.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و بەسرە و زیقار تۆماركراون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 1745 لە بەسرە 966 و لە زیقار 562 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”لە سلێمانی 243 حاڵەت و لە هەولێر 162 حاڵەت و لە دهۆك 247 حاڵەتی تووشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركراون”.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 5055 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە بەغدا و بەسرە وزیقار بوون، ویڕای گیان لەدەستدانی 35 كەس بەهۆی پەتاكەوە كە 3 حاڵەتیان لە سلێمانی و 1 حاڵەت لە هەولێر و 2 حاڵەت لە دهۆك تۆماركراون.