سەردێر

نرخی دۆلار و تمەن زیاتر دابەزین

خەڵك-

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو جێگیرە.

یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ سێ شەممە 4-5-2021، بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 147 هەزار 100 دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

ئاشكراشیكرد، نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق بە 146 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

وتیشی”نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 2 ملیۆن و 451 هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە كراوە”.