سەردێر

پەڕلەمانی عێراق، دەنگ لەسەر چەندین پڕۆژە یاسا دەدات

خەڵك-

ئەمڕۆ پەڕلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە و دەستەی سەرۆكایەتیش بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكەی بڵاوكردەوە.
بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ سێ شەممە 29-6 كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەڕلەمانی عێراق كۆبوونەوەكە دەستپێدەكات.

بەگوێرەی خشتەی كاری كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەڕلەمانی عێراق، لە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكەدا دەنگ لەسەر ئەندامانی دادگای پێداچونەوەی فیدڕاڵی دەدرێت و پاشانیش دەنگ لەسەر پڕۆژەپێشنیازی پارێزگاری لە مافەكانی فەرمانبەران دەدرێت.

هەر بەپێی خشتەی كاری كۆبوونەوەكە، دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای یانە وەرزشیەكانیش دەدرێت.

لەبەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای پەسەندكردنی ڕێككەوتنی گواستنەوەی ئاسمانی لە نێوان عێراق و سعودیە دەدرێت، خوێندنەوەش بۆ ژمارەیەك پڕۆژەیاسا دەكرێت.