سەردێر

حاجیاوا.. لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا

خەڵك

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا كە لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا ڕوویداوە، كەسێك گیانی لەدەستداوە و كەسێكی تریش برینداربووە.


بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 28-06-2021 كاتژمێر 07:00ی ئێوارە ڕووداوێكی هاتووچۆ لە شارەدێی حاجیاوا لە شەقامی شەهیدان ڕوویداوە، كە لە جۆری پێكدادان بووە و لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل بووە.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، ئۆتۆمبێلەكان لە جۆری نیسان، تۆیۆتا كڕاون و BMW بوون، هۆكاری كەوتنەوەی ڕووداوەكەش پابەندنەبوونی شۆفێران بووە بە یاساكانی هاتووچۆ.

هاتووچۆی ڕاپەڕین ڕوونیشی كردووەتەوە، لە ئەنجامی ڕووداوەكە كەسێك گیانی لەدەستداوە كە شۆفێری نیسانەكە بووە و كەسێكی تریش برینداربووە كە شۆفێری تۆیۆتا كڕاونەكە بووە.