سەردێر

پرۆسەی بە بازاركردنی گەنم پەیوەندی بە وەزارەتی بازرگانی عێراق هەیە

خەڵك
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، پرۆسەی بە بازاركردنی گەنم ساڵانە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراق ئەنجام دەدرێت، شێوازی وەرگرتن و جۆری پشكنین لە سایلۆكان و دانانی تایبەتمەندیەكانی گەنم و لیژنەكان، هیچ پەیوەندیەكی بەوەزارەتەكەیانەوە نیە.

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا، كەوێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ساڵانە وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم بەرپرسە لە ئامادەكردنی پلانی چاندنی گەنم بەهاوكاری ب.گشتی كشتوكاڵی پارێزگاكان و دواتر ناردنی ناوی ئەو جوتیارانەی كە بەشدارن لە پرۆسەی چاندنی گەنم كە مافی پێدانی گەنمیان هەیە بۆ وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق بەشێوەی CD.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، كە وەزارەتی كشتوكاڵ بەردەوامە لە هەماهەنگیكردن و پاڵپشتی جوتیارانی هەرێمی كوردستان لەمیانی پرۆسەی بەبازاركردنی بەرهەمەكان و پێداگیری لەسەر شایستە داراییەكان و پەرەپێدانی توێژینەوەكان و دابینكردنی باشترین جۆری بنەتۆی گەنم.

ڕوونكردنەوەیەك بۆ جوتیارانی خۆشەویست و رایی گشتی
لەپێناو بەرچاو روونی زیاتری جوتیارانی بەرێزی هەرێمی كوردستان و رای گشتی بەپێویستی دەزانین كە ئەم رونكردنەوەیە بلاو بكەینەوە .
دوابەدوای بەدواداچونمان دەربارەی رەخنە و گلەیی و نارەزایەكانی جوتیارانمان لە پرۆسەی بەبازاركردن و وەرگرتنی گەنم ، هەموو لایەك دلنیادەكەینەوە كە:
یەكەم: پرۆسەی بەبازاركردنی گەنم ساڵانە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراق ئەنجام دەدرێت ، بۆ ئەم مەبەستەش (شێوازی وەرگرتن و جۆری پشكنین لە سایلۆكان و دانانی تایبەتمەندیەكانی گەنم و لێژنەكان ،هیچ پەیوەندیەكی بەوەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو نیە.بەلكو لەتایبەتمەندیەكانی وەزارەتی بازرگانی عێراقە.
دووەم: ساڵانە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان بەرپرسە لە ئامادەكردنی پلانی چاندنی گەنم بەهاوكاری ب.گشتی كشتوكاڵی پارێزگاكان ،وەدواتر ناردنی ناوی ئەو جوتیارانەی كە بەشدارن لە پرۆسەی چاندنی گەنم كە مافی پێدانی گەنمیان هەیە بۆ وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق بەشێوەی CD ، وە دواتریش لەرێگەی ئەوانەوە ئاراستەی وەزارەتی بازرگانی عێراق دەكرێت .
سەرباری ئەم رونكردنەوانەش وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەردەوامە لە هەماهەنگی كردن و پالپشتی جوتیارانی هەرێمی كوردستان لە میانی پرۆسەی بەبازاركردنی بەرهەمەكان و پێداگیری لەسەر شایستە داراییەكان و پەرەپێدانی توێژینەوەكان و دابین كردنی باشترین جۆری بنەتۆی گەنم .
راگەیاندنی وەزارەتی
كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو