سەردێر

تەندروستی هەرێم؛ ئامارێكی نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

خەڵك
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 761 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 562 كەسیش چاكبوونەتەوە و تەنها 7 حاڵەتی مردن هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 8807 پشكنین ئەنجامدراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 149 كەس و سلێمانی 233 كەس و دهۆك 338 كەس و گەرمیان 41 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 562 كەس چاكبوونەوە و 7 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە، كۆی گشتی مردنیش بە كۆرۆنا گەیشتە 4465 كەس.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە