سەردێر

لە سلێمانییەوە داوای ئازادكردنی زیندانیكراوانی بادینان دەكرێت

خۆپیشاندان كرا

سلێمانی ـ نزار جەزا

ئێوارەی ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی ژمارەیەک چالاکوان و کەسایەتی گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا، کە تێیدا داوای ئازادکردنی زیندانیکراوانی بادینان دەکەن.

لەباخی گشتی شاری سلێمانی ژمارەیەک چالاکوان و کەسایەتی گردبوونەوە و لەبارەی زیندانیکراوەکانی بادینان بەیاننامەیەکیان بۆ ڕای گشتی و لایەنە بەرپرسەکان خوێندەوە.

لەم گردبوونەوەیەدا پاڵپشتی بۆ زیندانیکراوانی بادینان وکەسوکاریان ڕاگەیەندرا و داوای ئازادکردنی زیندانیکراوەکان کرا.

چالاکوان و ڕۆژنامەنوسانی بادینان لەلایەن دادگای پێداچونەوەوە، سزاکانیان وەکو خۆی (شەش ساڵ زیندانیکردن) هێشتەوە.

لەبڕیاری دادگای پێداچوونەوەدا، تۆمەتبارکردنی کونسوڵگەرییەکان بە پاڵپشتیکردنی تیرۆر لابراوە، بەهۆی ئەوەی لەماوەکانی ڕابردوودا ناڕەزایەتییەکی زۆرلەسەر ئەم خاڵە هەبوو.