سەردێر

ئاسایشی سلێمانی ؛ئەو كارمەندەی لە بازگەی بانی مەقان كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا ڕووداوەكەی خۆكوژی بووە

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوایی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو كارمەندەی ئەمڕۆ كۆتایی بە ژیانی لە مۆڵەتی ئاسایی بووە و لە ئەركدا نەبووە و ڕووداوەكەش خۆكوژی بووە و ئەو چەكەشی كە خۆی پێ كوشتووە خاوەنداریەتیەكەی دەگەڕێتەوە بۆ كارمەندەكە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوایی سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، كە كاتژمێر 10:25 خولەكی ئەمرۆ ئەمڕۆ دووشەممە 28ی حوزەیرانی 2021 كۆمیسەری پلە شەش فەرهاد سەلاح مستەفا كارمەندی بەڕێوەبەرایەتیمان لەبازگەی ئاسایشی بان مەقان لە نزیك بازگەكە كۆتای بەژیانی خۆی هێنا.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، كە ڕووداوەكە خۆكوژی بووە و ناوبراو مۆڵەتی ئاسایی بووە و لە ئەركدا نەبووە، ئەو چەكەشی كە خۆی پێ كوشتووە خاوەنداریەتیەكەی دەگەڕێتەوە بۆ كارمەندەكە و میلاكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوایی سلێمانی نییە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بەفەرمانی دادوەری دادگەیی لێكۆڵینەوەی چەمچەماڵ لە پۆلیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە و لێكۆڵینەوە لەو بارەیەوە بەردەوامە، ناوبراو دانیشتوی شاری كەركوكە و خێزاندارە و موالیدی 1977ـە.

ڕونکردنەوەیەک بۆ ڕایگشتی و سەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن

بەداخەوە ڕۆژی دووشەممە (۲٨_٦_٢٠٢١) کاتژمێر( ۱۰:۲٥)خولەکی بەیانی کۆمیسەری پلە پێنج (فەرهاد سەلاح مستەفا)

کارمەندی بەڕێوەبەرایەتیمان لەبازگەی ئاسایشی بان مەقان لەنزیک بازگەکە کۆتای بەژیانی خۆی هێنا
سەبارەت بەڕوداوەکە خۆکوژی بووەو ناوبراو مۆڵەتی ئاسایی بوەو لەئەرکدا نەبوە ، ئەوچەکەشی کەخۆی پێکوشتوە خاوەنداریەتیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کارمەندەکەو میلاکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی نیە
لەبارەیی هۆکارو چۆنێتی خۆکوشتنەکەی ؟
بەفەرمانی بەڕێز دادوەری دادگەیی لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ لەپۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە لێکۆڵینەوە
لەو بارەیەوە بەردەوامە
ناوبراو دانیشتوی شاری کەرکوکە و خێزاندارەو موالیدی( ۱۹۷۷)ە
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی
ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان

‎May be an image of ‎‏١ کەس‏ و ‏ده‌ره‌وه‌‏‎‎