سەردێر

توركیا؛ لەزاخۆ وە هێڵی كارەبای 400 KV ڕەوانەی هەرێم دەكات

خەڵك
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، پرۆژەی گواستنەوەی هێڵی 400 KV توركیا – عێراق لە جێ بەجێ‌ كردندایە و پرۆژەكە بە درێژایی17 كم دەكەوێتە سنوری ناوچەی زاخۆ و لە %56 كارەكانی تەواو بووە.

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، كە پرۆژەی گواستنەوەی هێڵی 400 KV توركیا- عێراق لەلایەن كۆمپانیای هێرۆ و بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گواستنەوەی كارەبای دهۆك جێبەجێ دەكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە پرۆژەكە بە درێژایی17 كم دەكەوێتە سنوری ناوچەی زاخۆ و لە %56 كارەكانی تەواو بووەو بڕیارە لە ماوەی 50 رۆژدا جێبەجێ بكرێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، كە پرۆژەكە ژێرخانی كەرتی كارەبا بەهێز دەكات و گواستنەوەی وزەی كارەبا كۆنترۆڵ دەكات.

‎May be an image of ‎ده‌ره‌وه‌‎‎

‎May be an image of ‎ده‌ره‌وه‌‎‎‎May be an image of ‎ده‌ره‌وه‌‎‎‎May be an image of ‎ده‌ره‌وه‌‎‎