سەردێر

شۆفێری ماتۆڕسكیلێك گیانی لەدەستدا

خەڵك-
بەڕیوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی پێكدادانی ماتۆڕ سكیلێك و مینی پاسێكدا لە نێوان گوندی هۆرێن و ناحیەی مەیدان، شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاوتووچۆی گەرمیانەوە بڵاوكرایەوە”لەسنوری ناحیەی مەیدان بەهۆی پێكدادانی ماتۆڕ سكیلێك و مینی پاسێكەوە، كەسێك گیانی لەدەستدا”.

عەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”ڕوداوەكە لەنێوان گوندی هۆرێن و ناحیەی مەیداندا ڕویداوە و ماتۆڕسكیلەكە و مینی پاسەكە بەئاراستەی ناحییەی مەیدان ڕیشتوون و توشی پێكدادان بوون، بەهۆی رووداوەكەشەوە شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە گیانی لەدەستداوە و لێكۆڵینەوەش لە لایەن تیمی هاتووچۆوە دەستیپێكردووە”.

ڕووداوەكانی هاتووچۆ كە لەماوەی ئەم چەند ساڵەی دواییدا بەهۆی زۆریی قوربانییەكانی بە تیرۆری سپی ناودەبرێت، بە بۆچوونی چاودێران بۆ خراپی ڕێگەوبانەكان و تیژڕەوی و پابەندنەبوونی شوفێران بە ڕێنماییەكانی هاتووچۆوە دەگەڕێنەوە.