سەردێر

سەرۆكی پەڕلەمان، ئاماری سەردانیكردنی پەڕلەمانتارانى بۆ پڕۆژەكان ئاشكرا كرد

خەڵك-

سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێـت، پەڕلەمانتارانی ئەم خولە كەمترین پڕۆژەیان بەسەر كردووەتەوە.
ڕێواز فایەق سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەڕلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، لە كۆی هەزار پڕۆژەی حكومەت، پەڕلەمانتاران لە لیژنەكان سەردانی 2.6 پڕۆژەیان كردووە، واتە بە ڕێژەی (%0,026) بووە.

وتیشی لە خولی سێهەمی پەڕلەمانی كوردستان تەنها یەك لیژنە زیاتر لە 100 پڕۆژەی بەسەركردووەتەوە.

هاوكات ڕەخنەكانی سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان لە زانا خالید سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی ڕەخنەی لێگیرا و ئاشكرایكرد، ئەو ڕەخنانەی كە بۆ ڕای گشتی ئاشكراتكرد، پێویستە ئەوەش ئاشكرا بكرێت كە بۆ هیچ لیژنە و بەدواداچوونێكی پەڕلەمانی یەك دینار خەرج ناكرێت.
وتیشی”لیژنەیەكی لاوەكی یەكەم سەردانی ئەنجام داوە بۆ سلێمانی، بەڵام لە دووەم سەردان بە فەرمانی ئێوە گەڕاوەنەتەوە تەنها لەبەرئەوەی كە ئێوە وتوتانە ناتوانین خەرجییەكانی لیژنە لاوەكییەكان هەڵگرین”.