سەردێر

تەندروستی جیهانی: دەلتا لە 85 وڵات بڵاوبووەتەوە

خەڵك

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لەبارەی مەترسییەكانی كۆرۆنای گۆڕاوی دەلتا ڕایدەگەیەنێت، ئەو كۆرۆنایە لە 85 وڵاتی جیهان بڵاوبووەتەوە.


ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە ڕاگەیەنراوێكدا هۆشداریدا لەوەی دەلتا بەشێوەیەكی خێرا لە پرتوگال و روسیا و بەریتانیا بڵاودەبێتەوە و هەر بۆیە داوای لەو سێ وڵاتە كردووە، ڕێكارەكانی خۆپارێزی توند بكەنەوە.

سەبارەت بە پرسی دابەشكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان، ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاشكرایكردووە، نا یەكسانیەكی زۆر لە دابەشكردنی ڤاكسین لە نێوان وڵاتانی جیهان هەیە، بەشێوەیەك چەند وڵاتێك نزیك بوونەتەوە لە پێدانی ڤاكسین بە زۆربەی هەرە زۆری هاووڵاتیانی، بەڵام لە بەرامبەردا وڵاتی تریش هەیە زۆربەی دانیشتووانەكەی تەنانەت بڕی یەكەمی ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرنەگرتووە.