سەردێر

پەكەكە كوژرانی 16 سەربازی توركیای ڕاگەیاند

خەڵك-
هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) باڵی سەربازی پەكەكە ڕایدەگەیەنێت، لە چالاكی گەریلاكانی ئازادی كوردستان، دژبە سوپای داگیركەری تورك، ١٦ چەكداری سوپای توركیا كوژراون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، لەسەر چالاكیی گەریلاكانی لە چواڕچێوەی هەڵمەتە شۆڕشگێرییەكانی “جەنگی خابور و بازەكانی زاگرۆس” ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

هەپەگە لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە چواڕچێوەی هەڵمەتە شۆڕشگێرییەكانی “جەنگی خابور و بازەكانی زاگرۆس” لە هەرێمەكانی خاكورك، ئاڤاشین و هەفتانین، ١٦ داگیركەری سوپای تورك سزادراون.