سەردێر

تەندروستی عیراق؛ بەردەوام توشبوون بە كۆرۆنا ڕوو لە هەڵكشان دەكات

خەڵك
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 4468 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 4266 كەسیش چاكبوونەتەوە و 30 حاڵەتی مردنیش هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 36 هەزار و 689 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 4468 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە كەركوك 70 و سلێمانی 298 و هەولێر 174 حاڵەت و دهۆك 121 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 4266 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 253 و هەولێر 82 و دهۆك 121 و كەركوك 70 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 30 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و لە سلێمانی 2 و هەولێر 2 و دهۆك 4 حاڵەت و كەركوك4 حاڵەت تۆماركراوە بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 17091 كەس.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە