سەردێر

سیدەكان.. لەڕووداوێكی هاتووچۆدا 2 كەس برینداربوون

خەڵك – نزار مستەفا

لێپرسراوی بنكەی هاتووچۆی سیدەكان ڕایدەگەیەنێت، لە ڕووداوێكی ھاتووچۆ لە نزیك بازگەی قەلێتان دوو خوێندكار برینداربوون.


سەعدون سادق برادۆستی لێپرسراوی بنكەی هاتووچۆی سیدەكان بە (تۆڕی میدیای خەڵك) ی ڕاگەیاند:” ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 26-6-2021 ڕووداوێكی هاتووچۆ لە جۆری پێكدادان لە جووتسایدی سیدەكان نزیك بازگەی قەلێتان لە نێوان ئۆتۆمبێلی جۆری (نیسان / پیكاب / دەبڵ قەمەرە) لەگەل ئامێری (شۆفڵ / ڤۆلڤۆ) ڕوویدا و ئەنجامدا بەهۆیەوە دوو سەرنشینی ناو ئۆتۆمبێلە نیسانەكە برینداربوون.

لێپرسراوی بنكەی هاتووچۆی سیدەكان وتیشی: بریندارەكان هەردووكیان خوێندكاربوون و لە بنكەی تەندروستی سیدەكان چارەسەری سەرەتاییان بۆكراوە و دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانەی سۆران كران.