سەردێر

بە وێنە..هەڵمەتی خوێن بەخشین لە دەربەندیخان

 

خەڵك – یەحیا حبیب

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە شارۆچكەی دەربەندیخان هەڵمەتێكی خوێن بەخشین بۆ نەخۆشانی (تالاسیما و شێرپەنجە) دەستی پێكرد، كە لە لایەن ڕێكخراوی بەخشینی خوێن و ژیان لقی شارەزوور ڕاگەیەنرا بوو.

ئەرشەد حاجی شەریف، لێپرسراوی ڕێكخراوی بەخشینی خوێن و ژیان لقی شارەزوور بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە چوارچێوەی كار و خزمەتەكانماندا ئەمڕۆ لە شارۆچكەی دەربەندیخان هەستاین بە ڕاگەیاندنی هەڵمەتێكی خوێن بەخشین بە نەخۆشانی (تالاسیما و شێرپەنجە) لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید تۆفیق لە شارەكەدا .

وتیشی، “دڵخۆشین هاووڵاتیەكی بەرچاو چاوەڕوانی ئەوەن كە خوێنی خۆیان بە نەخۆشانی (تالاسیما و شێرپەنجە) ببەخشن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، هەڵمەتەكە دەستی پێكردووە و تا كاتژمێر 12 بەردەوام دەبێت، هەر بۆیە داوا لە هاووڵاتیانی دەربەندیخان دەكەین ئەوەی توانای بەخشینی خوێنی هەیە با بێت خوێن ببەخشێت لە پێناو بەردەوامی ژیانی هاووڵاتیەكی تری ئەم نیشتیمانە.

No description available.No description available.No description available.No description available.No description available.No description available.No description available.No description available.No description available.No description available.