سەردێر

لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا 5 كەس گیانیان لەدەستدا

خەڵك-
لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای خانەقین چەند هاووڵاتییەك گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەكان، بەیانی ئەمڕۆ شەممە 26ی حوزەیران، لەسەر ڕێگای خانەقین- سەعدیە ڕووداوێكی هاتووچۆ لەنێوان پاسێك و پیكابێك ڕوویداوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی ڕووداوەكەوە 5 هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و چەند كەسێكیش بریندار بوون.

May be an image of outdoorsMay be an image of outdoorsMay be an image of outdoors