سەردێر

توركیا ٧٠ بنكەی سەربازیی لەناو خاكی ھەرێم جێگیركردووە

خەڵك

لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئاشكرای دەكات، سوپای توركیا (٧٠) بنكەی سەربازی لەناو سنوری ھەرێمی كوردستان جێگیركردووە.

 

بەدر زیادی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند، بە پێی دواین ڕاپۆرتی لیژنەكەیان، ھێزەكانی توركیا (٧٠) بنكە و بارەگا و خاڵی چاودێری سەربازییان لە ناو سنووری ھەرێمی كوردستان دامەزراندووە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئاشكرایكردووە، توركیا پلانی ھەیە لەو ناوچانە (٣٠) ھەزار سەرباز جێگیر بكات و زیادكردنی ئەو ژمارەیەش چاوەڕوانكراوە.

بەدر زیادی دەشڵێت، ڕێگرتن لەو لەشكركێشی و ھێرشانەی توركیا ئاسان نییە و پێویستە حكومەتی عیراقی ھەڵوێستی جددی ھەبێت.