سەردێر

نەتەوە یەكگرتووەكان ڕەخنە لە حكومەتی عیراق دەگرێت

خەڵك

ئەنجومەنی مافەكانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لەسەر خراپی دۆخی مافەكانی مرۆڤ لە عیراق ڕەخنە لە حكومەتەكەی مستەفا كازمی دەگرێت.

ئەنجومەنی مافەكانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لە كۆبوونەوەیەكدا لە جنێف دۆخی مافەكانی مرۆڤی لە عیراق تاووتوێكرد و مۆنیك فان دالین باڵیۆزی نێزەرلاند بەناوی 28 ئەندامی ئەنجومەنەكەوە كە لە نێویاندا ئەمریكا و ژمارەیەك وڵاتانی ئەوروپی هەیە ڕایگەیاند: هەرچەندە حكومەتی عیراق هەوڵەكانی بۆ پاراستنی مافەكانی مرۆڤ فراوان كردووە، بەڵام نیگەرانن لەو پێشێلكارییانەی بەرامبەر مافەكانی مرۆڤ دەكرێت بەتایبەت دادگایی نەكردنی بكوژانی خۆپیشاندەران و چالاكوانان و ڕۆژنامەنووسان و كاندیدانی هەڵبژاردن.

لە هەمانكاتدا ئەنجومەنی مافەكانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان هەوڵەكانی حكومەتی عیراقیان بۆ ڕێكخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختە بەرزنرخاندووە و بە گرنگ ناویان بردووە.