سەردێر

كۆشكی سپی: داخستنی ماڵپەڕە ئێرانییەكان پەیوەندی بە گفتوگۆكانی ڤیەنناوە نییە

خەڵك

سكرتێری ڕۆژنامەوانی كۆشكی سپی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، داخستنی ماڵپەڕە ئێرانییەكان پەیوەندی بە گفتوگۆكانی ڤیەنناوە نییە.

جین ساكی رایگەیاندووە سكرتێری ڕۆژنامەوانی كۆشكی سپی ئەمریكا: داخستنی ماڵپەڕە ئێرانییەكان بە فەرمانی وەزارەتی داد بووە و هیچ پەیوەندییەكی بە گفتوگۆكانی تایبەت بە ریَِككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێرانەوە نییە.

جین ساكی وتیشی: هیواخوازن كۆبوونەوەكانی ڤیەننا ئامانجەكانی خۆی بپێكێت و ئێرانییەكان بەڵێن بدەن بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكە.

پێشتر، بەفەرمانی وەزارەتی دادی ئەمریكا، ماڵپەڕەكانی (پرێس تی ڤی، ئەلعالەم تی ڤی و ئەلمەسیرە نیوز)ی ئێرانی داخران.