سەردێر

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تەقەمەنی دەداتە پێشمەرگە

خەڵك-
شانەی میدیای ئەمنی ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە بەهای 655 هەزار و 384 دۆلار، تەقەمەنی ڕادەستی هێزەكانی پێشمەرگە دەكەن.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ پێنج شەممە لەلایەن شانەی میدیای ئەمنی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”بەسەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و وەزارتی پێشمەرگە، هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە بەهای زیاتر لە 655.484 دۆلار، تەقەمەنییان ڕادەستی هێزەكانی پێشمەرگە كرد”.

هەر لە بەیاننامەكەی شانەی میدیای ئەمنی عیراقیدا هاتووە”ئەو تەقەمەنییانە بۆ بۆ پشتیوانییە لە عیراق لەپێناو تێكشكاندنی داعش و بەشێكە لە بەرنامەی سندوقی هاوكاریی و مەشقپێكردن و تەیاركردنی هێزە عیراقییەكان بۆ بنبڕكردنی داعش كە لە ساڵی 2014وە جێبەجێدەكرێت”.