سەردێر

حەشدی شەعبی نمایشی سەربازی دەكات

خەڵك-
دەستەی حەشدی شەعبی، تەواوكردنی هەموو ئامادەكارییە تەكنیكی و لۆجستییەكانی بۆ نمایشە سەربازییەكەی ڕادەگەیەنێت كە هاوكات دەبێت لەگەڵ یادی حەوتەمی دەستكردن بە شەڕەكانی ڕزگاریی، وابڕیاریشە لە شەممەی داهاتوو لە پارێزگای دیالە، نمایشە سەربازییەكە بەڕێوەبچێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ پێنج شەممە لەلایەن ڕاگەیاندنی دەستەی حەشدی شەعبییەوە بڵاوكرایەوە”نمایشی سەربازی یەكەم كە لە سەربازگەی شەهید ئەبو مونتەزەر محەمەداوی بەڕێوەدەچێت، لەژێر دروشمی (جەژنی حەشد) لە كاتژمێر هەشتی بەیانی دەستپێدەكات”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”فەرماندە و سەركردەكانی حەشدی شەعبی و بەرپرسانی فەرمی و خانەوادەی شەهیدان و كەسێتییە ئاینی و ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتییەكان لەو بۆنە نیشتمانییەدا ئامادە دەبن كە هاوسەنگی بۆ وڵات گێڕایەوە و هاوبەش بوو لە شكاندنی شكۆی تیرۆر”.