سەردێر

دوو چەكداری داعش لە كەركوك دەستگیركران

خەڵك

دوو چەكداری داعش لە كەركوك دەستگیركران كە لەلایەن دادگاوە داواكراو بوون.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی راگەیاندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و ئاماژە بەوە دەكات، دوای كۆكردنەوەی زانیاری ورد و بەدواداچوون، تیمەكانی هەواڵگریی سەربازیی لە وەزارەتی ناوخۆ لە شاری كەركوك ئۆپەراسیۆنێكیان ئەنجامدا و دوو تیرۆرستی مەترسیداری داعش دەستگیركران.

لە راگەاندراوەكەدا ئەوەش بڵاوكراوەتەوە، ئەو دوو تۆمەتبارە پێشتر لەلایەن دادگاوە داواكراو بوون، لە ئێستاشدا دۆسیەی لێكۆڵینەوەیان بۆكراوەتەوە.