سەردێر

پەرلەمانی كوردستان لەسەر مووچە و بوودجە كۆدەبێتەوە

حكومەت ئامادەی كۆبوونەوەكەی پەرلەمان دەبێت

خەڵك
بڕیارە هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی كوردستان بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حكومەتی هەرێم كۆببێتەوە و گفتووگۆ لەبارەی پرسی مووچە و بوودجەوە بكرێت.

عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری بڵاویكردەوە، سەردانی ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانمان كرد، بەمەبەستی گفتووگۆ سەبارەت بەو پرۆژە یاسایانەی فراكسیۆنی ئێمە لە ڕابردوودا پێشكەشی كردوون، بڕیاریشە لە هەفتەی داهاتوودا دووانیان بخرێنە بەرنامەی كارەوە.

ئاماژە بەوەش دەكات ” داوامانكرد كۆبوونەوەی پەرلەمان دەستپێبكاتەوە و گفتووگۆ لەبارەی مووچە و بوودجەوە بكرێت و بەربەستەكانی بەردەم ڕۆڵ بینینی پەرلەمان لە چاودێریی و لێپرسینەوە لاببرێن و بە ئەركی خۆی هەستێت” .

دەشڵێت، بۆ بابەتی مووچە و بوودجە و داهات و چەند بابەتێكی دیكەش، هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی كوردستان بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حكومەتی هەرێم كۆببێتەوە .

May be an image of 2 people and people sitting

May be an image of 2 people, people sitting, people standing and indoor