سەردێر

ئاوارە سووریاییەكان 10 ساڵە لە خێوەتدا دەژین

مەترسیی لەسەر ژیانی ئاوارە سووریاییەكان درووستبووە

خەڵك

لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا ملیۆنان سوورایی بەهۆی شەڕەوە هەڵهاتوون روویان لە ئەوروپاو وڵاتانی دراوسێكردووە، نزیكەی 3.5 ملیۆن لە توركیا دەژین، 850 هەزار كەس لە لوبنان دەژین.

ژیانی ئەم ئاوارە سووریاییانەی لوبنان گرانە، بەهۆی داكشانی ئابووریی لوبنان و هەڵاوسان و كاریگەریی كۆرۆناوە زۆرینەیان ژیانیان لە مەترسیدایە بەپێی رۆژنامەی گاردیان.

بەپێی راپۆرتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە كۆتایی ساڵی رابردوودا، 89%ی ئاوارە سووریاییەكان لە لوبنان لە هەژاریی و نەدارییدا دەژین، مانگانە تەنها 209 دۆلار بۆ بژێویی ژیان هەیە، نیوەی ئاوارەكان ئاسایشی خۆراكیان نییە، زۆرێك كەوتوونە ژێر قەرزەوە، هەوڵ دەدەن تێچووی خواردن و كرێ پەیدا بكەن.

ژنان لەوێ لە رەوشێكی خراپدان، زۆرێك ئەركی دابینكردنی ژیانیان بۆ بنەماڵەكانیان لە ئەستۆدایە، ئەوان ئاسایشی خۆراكیان نییە، زۆرێك لە ژنان ناچاربوون منداڵەكان لە خوێندن بێننەدەرێ بیانخەنە سەر كار.

دوای 10 ساڵ ئاوارەیی و ژیانی نێو خێوەت، هێشتا خەونی ئاوارە سووریاییەكان گەڕانەوەیە بۆ زێدی خۆیان.