سەردێر

ئێران، زیاتر لە 11 هەزار تووشبووی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك-
پەیوەندییەكان گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 11 هەزار تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا.


پەیوەندییە گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاپۆرتی ڕۆژانەی خۆیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 11 هەزار و 59 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 112 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكەی پەیوەندییە گشتییەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران “لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 3 ملیۆن و 128 هەزار و 395 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و 2 ملیۆن و 784 هەزار و 14 كەسیش نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت”هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 83 هەزار و 329 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.