سەردێر

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێم و شا عەبدوڵڵا بڵاوكرایەوە

خەڵك

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شا عەبدوڵڵا لە عەممانی پایتەختی ئوردن كۆبوونەوە و دوابەدوای كۆبوونەوەكە نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، لەگەڵ شا عەبدوڵڵا كاری هاوبەش، ئاڵنگارییەكانی ناوچەكە و پرسە هاوبەشەكانمان باسكرد.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەپێگەی خۆی لە تویتەر بڵاویكردەوە “خۆشحاڵبووم ئەمڕۆ لە عەممان لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم كۆبوومەوە، لەگەڵ شا عەبدوڵڵا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان وعێراق و ئوردنمان تاووتوێكرد”.

سەرۆكی هەرێم ئاماژەی بەوەشكردووە، بایەخ بە پەیوەندییە مێژووییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئوردن دەدەن و چاویان لەوەیە زیاتر پەرەی پێبدەن.

وتیشی “لەگەڵ شا عەبدوڵڵا كاری هاوبەش، ئاڵنگارییەكانی ناوچەكە و پرسە هاوبەشەكانمان باسكرد”.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەسەردانێكی فەڕمی گەیشتە عەممان.

Image

 

Image

 

Image