سەردێر

نرخی دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو شكا

خەڵك-
بە بڕیاری بانكی ناوەندی عێراق ڕۆژ بەڕۆژ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دادەبەزێت و ئەمڕۆش جارێكی دیكە بەهای ئەو دراوە بیانییە شكا.

خاوەنی نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) وتی، “ڕۆژانە بانكی ناوەندی بڕێكی زۆر دۆلار دەخاتە بازاڕەوە و ئەو بڕیارەی داویەتی بۆتە هۆی دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار”.

وتیشی، “دوێنێ‌ بەهای 100 دۆلار بە 148 هەزار و 600 دینار بوو، بەڵام ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بازاڕ بەهاكەی شكا و ئەم ئێوارەیەش زیاتر دابەزی و بوو بە 147 هەزار و 900 دینار”.

بانكی ناوەندی عێراق لە هەفتەی ڕابردوودا بڕساریدا بە تەرخان كردنی بڕی 3 ملیار دۆلار بۆ پاڵپشتی بازاڕ و دراوی عێراقی و ڕۆژانە زیاتر لە 2 ملیار دینار دەخاتە بازاڕەوە و بەوەش نرخی 100 دۆلار لە 151 هەزار دینارەوە بۆ خوار 148 هەزار دینار دابەزیوە.