سەردێر

خۆشترین وڵاتی ئەوروپا و جیهان پێویستی بە پەنابەرە

خەڵك-
دەبوو فنلەندا كە بەردەوام بە خۆشترین وڵاتی جیهان پۆلێن دەكرێت لەڕووی بەرزی ئاستی گوزەران، داواكاریی كۆچبۆكردنی زۆرى لەسەر بوایە، بەڵام لە ڕاستیدا بەدەست كەمی دەستی كارەوە دەناڵێنێت.

ساكۆ تیهفیراینن، پسپۆڕ لە دۆزینەوەی هەلی كار بە ئاژانسی (تاڵنتد سولیوشنز)ی ڕاگەیاندووە”بڕیارێكی فراوان هەیە لەئیستادا كە ئێمە پێویستمان بە ژمارەیەكی گەورەی دەستی كارە، خستنەگەڕی ئەو كرێكارانە یاریدەر دەبێت بۆ پڕكردنەوەی خەرجی نەوەی بەساڵاچوو لە وڵات”.

لەكاتێكدا وڵاتانی خۆرئاوا گەشەیەكی لاوازیی دانیشتوان بەخۆوە دەبینن، كەمێك لەوانە كاریگەرییان لەو ڕووەوە لەسەر دروستبووە، بەڵام پرسەكە بۆ فنلەندا جیاوازە، بەو پێیەی لە هەر سەد كەسێكدا 39.2 كەسیان لە تەمەنی كاركردنی 65 ساڵیدا ماون، بەو شێوەیە لە پلەی دووەمدا خۆی دەبینێتەوە لە دوای ژاپۆن لەڕووی زۆری ڕێژەی دانیشتوانی بەساڵاچوو، ئەمەش بەپێی ئەو ژمارانەی لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە خراونەتەڕوو كە پێبینی دەكات ڕێژەی بەخێوكردنی باساڵاچوان بگاتە 47.5.

حكومەت هۆشداریی دابوو لەوەی كە ناچار دەبێت ئاستی كۆچكردن لەنێوان 20 بۆ 30 هەزار كەس لە ساڵێكدا زیاتر بكات، تا پارێزگاریی لە خزمەتگوزارییە گشتییەكان و ڕێگە لە كورتهێنانی مووچەی خانەنشینان بگرێت.

فنلەندا كە ژمارەی دانیشتوانی 5.5 ملیۆن كەس دەبێت، وەك وڵاتێكی سەرنجڕاكێش لەسەر كاغەز دەردەكەوێت، بەوهۆیەی هەڵسەنگاندنە نێودەوڵەتییەكان لەڕووی جۆری ژیان و ئازادییەكان و یەكسانی نێوان ڕەگەزەكان و كەمبوونەوەی ئاستی گەندەڵی و تاوان و پاكی ژینگەوە، بە خۆگوزارترین وڵات پۆلێنی دەكات، بەڵام هەستی دژایەتی بۆ كۆچبەران و داواكاریی هەلی كار لەلایەن بیانییەكانەوە ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە، لە كۆمەڵگەیەك كە گونجاوترین لە ئەوروپادا دادەنرێت، ئەمەش لەكاتێكدایە كە پارتی “فینز”ی توندڕەو لەكاتی هەڵبژاردندا زۆرترین دەنگ دەهێنێت.