سەردێر

ئاسایش ڕوونكردنەوە لەسەر شەڕە تەقەكەی شەوی ڕابردووی سلێمانی بڵاودەكاتەوە

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، شۆفێرێكی پابەندنەبوو ھێزێكی چەكدار بەشێوازێكی دەرچوون لە یاسا بەكاردەھێنێت و ھەڵدەكوتنە سەر ئەو ھێزە ئەمنییەی كە لەئەركدا بوون.

ئاسایشی سللێمانی لە ڕوونكردنەوەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕێوشوێنە یاسییەكان بۆ لیژنەی لێكۆڵینەوە جێدەھێڵین و ھەموولایەك دڵنیادەكەینەوە ھەرگیز دەستبەرداری ئەركی نیشتمانی خۆمان نابین لەپاراستنی سەروماڵی ھاووڵاتیان و ئارامی شار و لەو پێناوەشدا ئامادەی ھەموو قوربانییەكین.

ڕوونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانیەوە
سەعات ( ١١:٣٠ ) شەوی ٢١/٢٢/ ٦/٢٠٢١
ھێزەكانمان بەھاوبەشی لەگەڵ ھێزەئەمنییەكان لە لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی لەئەركێكی رەسمیدا بوون ، بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی شارەكەمان لەسەر شەقامی جەواھیری لەگەڕەكی سەرچنار .
شۆفێرێك پابەندنابێت بەڕێكارو رێنماییە یاساییه كان و پاش گرفت دروستكردن ، ھێزێكی چەكدار بەشێوازێكی دەرچوون لە یاسا بەكاردەھێنێت و ھەڵدەكوتنە سەر ئەو ھێزە ئەمنییەی كە لەئەركدا بوون و بەتەقەكردن رووبەڕووی ھێزەھاوبەشەكە بوونەوەو سەرئەنجام شه ش كارمەندی ھێزەكانی ئاسایشی سلێمانی و كارمه ندێكی هێزە كانی فریاكه وتنی به ریوه به رابه تی پۆلیسی سلیمانی برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەكران بەمەبەستی چارەسەر .
ئێمە لە كاتێكدا ھیوای زوو چاكبوونەوە بۆ بریندارانی ئەم رووداوە نەخوازراوە دەخوازین رێوشوێنە یاسییەكان بۆ لیژنەی لێكۆڵینەوە جێدەھێڵین و ھەموولایەك دڵنیادەكەینەوە ھەرگیز دەستبەرداری ئەركی نیشتمانی خۆمان نابین لەپاراستنی سەروماڵی ھاوڵاتیان و ئارامی شار و لەو پێناوەشدا ئامادەی ھەموو قوربانییەكین.