سەردێر

دارایی گشتاندنێك بۆ میلاكی فەرمانبەران دەردەكات

خەڵك-
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم گشتاندنێك بۆ سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان دەكات و جەختدەكاتەوە، كە دەبێت میلاك بە پێی ئەو خشتانە مانگانە لەگەڵ سیدی بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی میلاكاتی دارایی ڕەوانە بكرێ.

بەپێی گشتاندنەكەی وەزارەتی دارایی، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە و واژۆی وەزیری دارایی لەسەرە، ئاماژە بەوەكراوە، پێنج خشتەی تایبەت بە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و فەرمانبەرانی گرێبەستی بودجەی ئاسایی بۆتان ڕەوانە دەكەین، كە دەبێت میلاك بە پێی ئەو خشتانە مانگانە لەگەڵ (CD) بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی میلاكاتی دارایی ڕەوانە بكرێ.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەرپرسان و ڕێكخەرانی میلاك بەرپرسیار دەبن و هەموو ڕێكارێك دەگرینە بەر بەرامبەر بە دواكەوتنی میلاك بەتایبەت ڕاگرتنی پێشینەی مانگانەتان.

دارایی هەرێم بڕیاریشی داوە، “دەبێ هەموو داتا و زانیاریی میلاك لە 10ی هەموو مانگێك بەبێ كەموكوڕی و دواكەوتن بگاتە دەستمان”.