سەردێر

پۆلیسی هەولێر: تۆمەتبارێكی مەترسیدار دەستگیركرا

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیركردنی تۆمەتبارێك ڕادەگەیەنێت كە بە مەترسیدار ناوی دەبات و دەڵێت”تۆمەتبارەكە لەكاتی دەستگیركردنیدا بە چەك ڕووبەڕووی پۆلیس بۆتەوە”.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ چوار شەممە لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە بڵاوكرایەوە”بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنكەی پۆلیسی دارەتوو، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (هـ. ص. ا) دەستگیر كرد، كە بەپێی ماددەی (495) لە یاسای سزادانی عێراقی، فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەی پۆلیسدا هاتووە”تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، لە كاتی دەستگیركردنیدا رووبەڕووی هێزەكانی پۆلیس بۆتەوە و نارنجۆكێكی دەستی گرتۆتە تیمەكانی پۆلیس، بەڵام نارنجۆكەكە نەتەقییەوە و بێ زیان بوو، بۆیە وێڕای دەستگیركردنی تۆمەتبار، دەستیان بەسەر دوو نارنجۆك و چەكێك و بڕێك ماددەی هۆشبەردا گرت”.