سەردێر

ئێران، ڕۆژانە زیاتر لە 100 كەس بە كۆرۆنا گیان لەدەستدەدەن

خەڵك-

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 11716 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 11716 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 116 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 3 ملیۆن و 117 هەزار و 336 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 83 هەزار و 217 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، نزیكەی دوو مانگە ڕۆژانە بە سەدان هاووڵاتی ئێرانی بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەەستداوە.