سەردێر

دواكەوتنی وەرگرتنی ژەمی دووەمی ڤاكسین چ كاریگەرییەك دروست دەكات؟

خەڵك-

ئەندامێكی ئەنجومەنی نەتەوەیی ڕووبەڕوبوونەوی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران ڕایدەگەیەنێت، دواكەوتنی وەرگرتنی ژەمی دووەم ڤاكسینی كۆرۆنا هیچ كاریگەرییەكی خراپ جێناهێڵێت، بەڵام زۆر پێویستە ژەمی دووەمیش وەربگیرێت.
ئاژانسی ئیرنای ئێرانی بڵاویكردەوە، مەسعود مەردانی ئەندامی ئەنجومەنی نەتەوەیی ڕووبەڕووبوونەوی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕایگەیاند، دواكەوتنی وەرگرتنی ژەمی دووەمی ڤاكسینی كۆرۆنا هیچ كاریگەرییەك بەدوای خۆیدا جێناهێڵێت، بەڵام دەبێت دوای دەستكەوتی ڤاكسین پێویستە ژەمی دووەمیش وەربگیرێت.
وتیشی”بەپێی زانیارییەكانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهان، 3 بۆ 4 مانگ دوا وەرگرتنی یەكەمی ڤاكسینی كۆرۆنا، پێویستە ژەمی دووەمیش وەربگیرێت، ئەگەر ژەمی دوەمیش بەردەست نەبوو و دواكەوت، كاریگەری تایبەتی بەدوادا نایەت، بەڵام دوای دەستكەوتنی ەژمی دوەم پێویستە بە خێرایی وەربگرێت”.
ئاشكراشیكرد، هەر كەسێك دوای وەرگرتنی ژەمی یەكەمی ڤاكسینی كۆرۆنا ڕووبەڕوی هەندێك تایبەتمەندی دەگەمەن بووەوە، دەبێت بە خێرایی سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكات.