سەردێر

بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی بۆ ماوەی هەفتەك كارەكانی رادەگرێت

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، بۆ ماوەی یەك هەفتە بەشی فرۆشتنی وزە لە سبەینێوە بەهۆی كاركردن لە دەركردنی پسوڵەی پێوەری زیرەك لە كارەكانی ڕایی كردنی مامەڵەی هاووڵاتیان ڕادەگرێت .

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، بەشی فرۆشتنی وزە لە بەڕیوەبەرێتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم هاوبەشانی كارەبا لەماڵان و بازرگانی و شوێنە گشتی و گەشتوگوزاری و حكومی و ناحكومیەكان دەكاتەوە، بۆ ماوەی یەك هەفتەیەك كاری ڕایی كردنی هاووڵاتیان ڕادەگرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە بڕیارەكە لە سبەینێ سێشەممە (۲۲/٦/۲٠۲۱) كاری پاكتاوكردن و خوێندنەوەی پێوەر و هەژماركردنی پارەی پسوڵەی كارەبا و مامەڵەی تاپۆ لە بەڕیوەبەرایەتیمان ڕادەگیرێت، بەهۆی كاركردن لە دەركردنی پسولەی پێوەری زیرەك.