سەردێر

تەندروستی عیراق ؛ توشبوون بەكۆرۆنا هەڵكشا

خەڵك
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات ، 5235 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 4776 كەسیش چاكبوونەتەوە و 25 حاڵەتی مردنیش هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 45 هەزار و 852 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 5235 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە كەركوك 163 و سلێمانی 240 و هەولێر 134 حاڵەت و دهۆك 245 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 4776 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 252 و هەولێر 64 و دهۆك 178 و كەركوك 89 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 25 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و لە سلێمانی 1 و هەولێر 2 حاڵەت و كەركوك1حاڵەت تۆماركراوە بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 16910 كەس.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە