سەردێر

شەپۆلە بەهێزەكەی گەرما بەردەوام دەبێت

كەی ئەم گەرمایە كۆتایی دێـت؟

خەڵك-

بەڕێوەبەری كەشناسی سلێمانی پلەكانی گەرما بەرزن و بە جێگیر دەمێننەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە 21-6-2021 یەكەم ڕۆژی وەرزی هاوینە لە هەرێمی كوردستان و پلەكانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوەی زیاتر دەكەن، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی ووشكەساڵی و خراپی دۆخی كارەبای گشتی، گەرما فشاری بۆ هاووڵاتیان دروست كردووە.

ئاسۆ كەمال بەڕێوەبەری كەشناسی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، سەرەتای هەفتەی ڕابردوو ڕامانگەیاند كە ئەم شەپۆلە ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات.

وتیشی”شەپۆلەكە ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت و پلەكانی گەرما بە بەرزی و بە جێگیر دەمێننەوە ئەگەر هەیە كۆتایی هەم هەفتەیە كۆتایی بەو شەپۆلە گەرمایە بێت”.

ئەمەش لەكاتێكدایە، بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، پلەكانی گەرما لە شارەكانی هەرێم لەنێوان 40 بۆ 45 پلەدایە.