سەردێر

ئێران، داوای دڵنیایی ڕێكەوتنەكان لە ئەمریكا دەكات

خەڵك-

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، ئەمریكا جارێك لە سەردەمی تڕەمپ ئەوەی نیشاندا كە دەتوانێت ملهوڕانە بەرژەوەندی وڵاتانی دیكە بخاتە ژێر پێ.

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنفرشانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سیاسەتی كۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ ئەوەدایە چارەسەری گەمارۆكان بكات، تەنانەت یەك كاتژمێریش دوای ناخات، ئەوە سیاسەتێكە عەلی خامنەیی ڕایگەیاندبوو و وەزارەتی دەرەوەش هەر ئەو ڕێگایەی پێدراوە.
ئاشكراشیكرد، دوور لە چاوەڕوانیش نییە كە خولی دوایی، خولی كۆتایی بێت.

وتیشی”ئەمریكا جارێك لە سەردەمی تڕەمپ ئەوەی نیشانیدا كە دەتوانێت ملهوڕانە بەرژەوەندی وڵاتانی دیكە بخاتە ژێر پێ، كەواتە دەبێت ئەوان لە دانوستانەكاندا دڵنیامان بكەنەوە”.