سەردێر

مەرجەكانی مۆڵەتی خوێندن ڕاگەیەنرا

خەڵك-

بەپێی نووسراوێك كە واژووی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەر مەرجەکانی خوێندن، بۆ ئەو فەرمانبەرانەی ئارەزووی تەواوكردنی خوێندنی باڵا دەكەن لە زانكۆ باوەڕپێكراوەكانی هەرێم و دەرەوەی هەرێم بڵاوكرایەوە.

بەپێی نووسراوەكە پەیڕەوی پێدانی مۆڵەتی خوێندن لە هەرێمی كوردستان بە ژمارە ١١ ساڵی ٢٠٢١ دەرچوو دوای پەسەندكردنی لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە، كە لە ١٣ ماددە پێكهاتووە و مەرج و پێداویستیەكانی وەرگرتنی مۆڵەتی خوێندن بە مووچەوە لە دامەزراوەكانی هەرێم لەخۆ دەگرێت.
ئەمەش دوای ئەوە دێت كە بۆ مەبەستی ڕێكخستنەوەی بابەتی مۆڵەتی خوێندن لە هەرێمی كوردستان، نزیكەی دووساڵ بوو پێدانی مۆڵەتی خوێندن لە هەرێم ڕاگیرابوو.