سەردێر

پەیمانگایەك هەلی دامەزراندن بۆ مامۆستایان ڕادەگەیەنێت

خەڵك-
پەیمانگای تەكنیكی تایبەتی ڕەواندوز هەلی دامەزراندن بۆ مامۆستایان لە چەند بوارێك دەڕەخسێنێت.

پەیمانگای تەكنیكی تایبەتی ڕەواندوز لە ئاگادارییەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ھەموو مامۆستایانی خاوەن ھەڵگری بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرا (كەخاوەنی نازناوی زانستین) ئاگادار دەكەینەوە، پەیمانگاكەمان پێویستی بە ژمارەیەك مامۆستا هەیە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویستە ئەو مامۆستایانەی دەیانەوێت لە پەیمانگاكەمان دابمەزرێن لە پسپۆڕییەكانی (دەرمانسازی، شیكاری نەخۆشیەكا ، تەكنەلۆژیایی زانیاری، زمانی ئینگلیزی، ژمێریاری، گەشت وگوزار) بن.

ڕاشیگەیاندووە، ھەر كەسێك خوازیاری كاركردنە لە پەیمانگەكەمان دەتوانێ (سیڤی)یەكەی خۆی لە ڕێگەی ژمارە مۆبایلەكانی پەیمانگە (07509714545) بۆمان بنێرێ.