سەردێر

بڕێكی زۆری ڤاكسینی فایزەر گەیشت

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشكرای دەكات، كە بڕێكی زۆری ڤاكسینی كۆرۆنا لە جۆری (فایزەر) گەیشتووە و دابەش دەكرێت بەسەر تەواوی پارێزگاكان بە هەرێمی كوردستانیشەوە.

كۆمپانیای گشتی بەبازاڕكردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە بەشێكی دیكەی ڤاكسینی كۆرۆنا لە جۆری (فایزەر)ی ئەمریكی گەیشتووە بە دەستیان.

ڕاشیگەیاندووە، لە سندوقی تایبەتیدا و بە ئۆتۆمبێلی بەڕاد ئەو ڤاكسینە دەگوازنەوە و دابەشی دەكەن بەسەر پارێزگاكانی عێراقدا.

ئاشكراشی كردووە، ئەو ڤاكسینە لە یەك كاتدا دەگەیەننە سەرجەم بنكەكانی كوتان لە پارێزگاكان و هەرێمی كوردستانیش بەشی خۆی بۆ دەنێردرێت.

No photo description available.

No photo description available.