سەردێر

قۆناغی دووەمی شەپۆلی گەرما دەستپێدەكات

خەڵك-
بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، لە سبەینێوە شەپۆلێكی نوێی گەرما ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و دەگاتە نزیك 50 پلەی سەدی.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، سبەینێ‌ قۆناغی دووەەم لە بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما دەستپێدەكات و كاریگەریەكانی تا سەرەتای مانگی ئایندە دەخایەنێت.

ڕاشیگەیاند، پێشبینی بەرچاوی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما دەكرێت لەم مەودایە بەتایبەت لەناوچەكانی گەرمیاندا ئەگەر ھەیە بەرزترین پلەی گەرما تا نزیك یان ٥٠ پلەی سیلیزی بەرزببنەوە.

وتیشی، “سبەینێ‌ سەرەتا بەڕێژەی ١ تا ٢ پلەی سیلیزی پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە بەراورد بە ئەمڕۆ و لەسەنتەری پارێزگاكان لەنێوان ٤٢ بۆ ٤٤ پلەی سیلیزی ئەبێت و لەناوچەكانی گەرمیان لەنێوان ٤٣ تا ٤٥ پلەی سیلیزی ئەبێت”.