سەردێر

قوباد تاڵەبانی هەڵوێستی لەسەر ڕێككەوتنی یەكێتی و گۆڕان ڕاگەیاند

خەڵك
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو دەمەی پێویست بكات یەكبگرین، یەكدەگرین، ئێمە بەیەكەوە بەهێزترین و بەهێزتریش دەبین.

قوباد تاڵەبانی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە پەیامێدا بە بۆنەی واژۆ كردنی ڕێككەوتنی هاوپەیمانی كوردستانی لە نێوان یەكێتی و گۆڕان ڕایگەیاند، بەیەكگرتوویمان لەبەغدا دەستكەوتی باشتر و زیاتر بەدەست دەهێنین، لەكوردستانیش خزمەتی زیاتر دەكەین.

ڕاشیگەیاندووە، ئەوەی ئەمڕۆ واژۆ كرا لەئایندەدا ئەنجامەكەی دەبینین، بۆیە خۆشحاڵم ئەمڕۆ هاوپەیمانیی كوردستان بەفەرمی ڕاگەیەندرا.