سەردێر

تەندروستی عیراق ؛ توشبوون بە كۆرۆنا زیادی كردووە

خەڵك
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات ، 4160 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 3989 كەسیش چاكبوونەتەوە و 25 حاڵەتی مردنیش هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 37 هەزار و 53 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 4160 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە كەركوك 114 و سلێمانی 336 و هەولێر 97 حاڵەت و دهۆك 82 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 3989 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 246 و هەولێر 82 و دهۆك 54 و كەركوك 25 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 25 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و لە دهۆك 1 كەس و سلێمانی 4 و هەولێر 2 حاڵەت و كەركوك1حاڵەت تۆماركراوە بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 16885 كەس.

ھیچ شیکارێکی وێنە بەردەست نیە