سەردێر

حكومەتی هەرێم، ملیارێك و 600 ملیۆنی بۆ نەخۆشخانەكانی شێرپەنجە تەرخانكرد

خەڵك-

بەپێی نووسراوێك، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بڕیاریداوە مانگانە بڕی (ملیارێك و شەسەد ملیۆن دینار) بۆ نەخۆشخانەكانی تایبەت بە چارەسەركردنی تووشبووانی شێرپەنجە لە هەرێمی كوردستان خەرج بكرێت، بۆ كڕینی دەرمان و دابینكردنی ئامێر و تاقیگە و پێداویستییە پزییشكییەكانی تر.

بەپێی نووسراوی ژمارە (7291) كە ئەمڕۆ یەك شەممە 20ی حوزەیرانی 2021 بە واژۆی د.ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران دەرچووە و ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری كراوە، ووردەكاری ڕەزامەندی خەرجكردنی بڕی پارەكە بۆ نەخۆشخانەكانی نانەكەلی، ڕزگاری لە هەولێر، هیوا لە سلێمانی، ئازادی لە دهۆك.

هاوكات بەپێی نووسراوی ژمارە (7293) كە لە 20ی حوزەیران دەرچووە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی (ملیارێك و بیست و حەوت ملیۆن شەسەد هەزار دیناری مانگانە) دا لە بری نۆڕینگە (بدل عیادە). كە لە نووسراوەكەی سەرۆكی دیوان، وردەكاری خەرجكردنەكەی ڕوونكراوەتەوە.

دەقی نووسراوەكان..