سەردێر

هاووڵاتیانی عێراق بەشداریی هەڵبژاردنەكانی مانگی 10 ناكەن

عێراق لەلایەن میلیشیاوە بەڕێوەدەبرێت نەك دەوڵەت

خەڵك

لە دوای رووخانی رژێمی سەدام حوسێنەوە عێراق لەگەڵ چەندین شەڕی نێوخۆیی و زیادبوونی ملیشیا و گرووپە چەكدارەكان رووبەڕوو بووە.

لە كاتێكدا عێراق خۆی بۆ هەڵبژاردنەكانی مانگی تشرینی یەكەم ئامادە دەكات، هاووڵاتیانی عێراق هیوایان بە دەوڵەتی نوێ نەماوە، بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكانی عێراقدا رەتدەكەنەوە، ئەوان نیگەرانن لە شێوازی كاری ئەو حكومەتەی هەڵیانبژارد و ئێستاش میلیشیا و سەرۆك هۆز دەوڵەت بەڕێوەدەبەن.
گۆڤاری ئیكۆنۆمیست بڵاویكردەوە هۆكارێك بۆ هیوا، ئەوەیە عێراق كەمتر توندوتیژی تێدایە بەراورد بە ساڵانی رابردوو لە دوای رووخانی داعش لە 2017 جۆرێك ئارامی گەڕایەوە، رێدرا بە كۆمپانیاكان كار بكەن منداڵەكان چوونەوە خوێندن بێ ترس لە هێرش و پەلاماری تیرۆرستی.

ئەم رێژە ئاشتییە هەل دەدات بە عێراقییەكان بۆ بنیاتنانەی دەوڵەتێكی كارا لەتایبەت لەگەڵ باشبوونەوەی رەوشی ئابووریی بەهۆی كۆرۆناوە.

تەنها رێگایەكیش بۆ ئەمە بریتی لە داماڵینی چەكی میلیشیاكان، كە بۆ شەڕی داعش دروستبوون.

زۆرینەی ئەم میلیشییانە لایەنگری دەوڵەت نین، بەڵكو فەرمان لە ئێرانەوە وەردەگرن.

هەنگاوی دووهەم بریتییە لە چاكسازی لە دامەزراوەكانی دەوڵەت لە مووچە و خانەنشینی گشتیی و گێڕانەوەی بۆ بواری خزمەتگوزاری لە نەخۆشخانە و چاودێری.

هەنگاوی دواتریش هەڵوەشاندنەوەی پشتگیری ووزەیە لەلایەن حكومەتەوە.