سەردێر

نێچیرڤان بارزانی یەكەم داواكاری لە ئیبراهیم رەئیسی كرد

خەڵك
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی سەركەوتنی لەئیبراهیم رەئیسی، سەرۆكی تازە هەڵبژێردراوی كۆماری ئیسلامی ئێران كرد و هیوای خواست لە سەردەمی سەرۆكاتیەكەیدا پیوەنییەكانیان لەسەر بنەمای دراوسێیەتی باش و بەرژەوەندیی هاوبەش زیاتر پەرەیان پێبدرێت.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە 19ی حوزەیران 2021 پیرۆزبایی سەركەوتنی لە “ئیبراهیم رەئیسی”، سەرۆكی تازەی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد، كە لە هەڵبژاردنەكانی دوێنێدا، وەك سیانزەهەمین سەرۆك كۆماری تازەی ئێران هەڵبژێردرا.

نێچیرڤان بارزانی لە نامەیەكدا وێڕای پیرۆزبایی و هیوای سەركەوتنی لە پۆست و ئەركی تازەیدا، هیواشی خواستووە لە سەردەمی سەرۆكاتی ئیبراهیم رەئیسی-دا پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق لە گەڵ ئێران لەسەر بنەمای دراوسێیەتی باش و بەرژەوەندیی هاوبەش زیاتر پەرەیان پێبدرێت.

هەر لە نامەكەدا باسی لەوەشكردووە، كە هاریكاریی هەولێر و بەغدا لەگەڵ تاران لە پێناو ئارامی و سەقامگیریی هەردوولا و ناوچەكەدا فراوانتر بكرێن.