سەردێر

داوای پابەندبوونی پیشەیی لە پارێزەران دەكرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەندیكای پارێزەران دركاندنی نهێنی دۆسیەی دادگاكان لەڕاگەیاندن و سۆشیال میدیا بەهۆكاری دروستكردنی كێشە بۆ ئەندامانی خێزانی دادوەری باسدەكات و دەڵێت پێویستە پارێزەران پابەندی پیشەیی و بەرپرسیارییەتی كارەكانیان بن.

لەنوسراوێكی فەڕمیدا كە ئاڕاستەی سەرجەم لق و ژوورەكانی سەر بەسەندیكای پارێزەران كراوە، وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە، ئاماژە بۆ ئەوەكراوە،بە مەبەستی پاراستنی نهێنی دۆسیە و پەڕاوی دادگاكان و ناوی دادوەران و دادوەرانی داواكاری گشتی و لێكۆڵەر و ئەفسەر و سەرجەم ئەو كەسانەی پەڕاوەكانیان لەئەستۆیە، پێویستە پارێزەران بەوپەڕی بەرپرسیاریەتیەوە زانیاری و نهێنیەكان بپارێزن و بەهیچ شێوەیەك بۆ ڕاگەیاندنەكان و سۆشیال میدیا ی نەدركێنن.

لە نوسراوەكەدا كە واژۆی بەختیار حەیدەر، سەرۆكی سەندیكای پارێزەرانی لەسەرە ئەوەش خراوەتەڕوو، دركاندنی نهێنیەكان دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بەڕەوتی لێكۆڵینەوەكان و تەنانەت كێشەش بۆ ئەندامانی خێزانی دادوەری دروست دەكات، بۆیە پێویستە پارێزەران پابەندی پیشەیی و بەرپرسیاریەتی كارەكانیان بن.

No description available.