سەردێر

لە گەڕەكی مامۆستایان 3 ئۆتۆمبێل بەیەكدا دەدەن

خەڵك-
بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەكی مامۆستایان لە سلێمانی ڕووداوێكی هاتووچۆ لەنێوان 3 ئۆتۆمبێل ڕوودەدات.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) بەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی سەرەكی گەڕەكی مامۆستایان لە سەرووی باخچەی ڕازاوە لە سلێمانی ڕووداوێكی هاتووچۆ لەنێوان 3 ئۆتۆمبێل ڕوویداوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، ئوتومبێلێكی جۆری تۆیۆتا لاندكروزەر بەهۆی خێرایەوە لەدەستی وەرئەگرێت و خۆی دەكێشێت بەدوو ئوتومبێلی تردا لەجۆری ڕینۆ سیمبوڵ و ڤۆڵكس واگن.

لەو ڕووداوەدا خۆشبەختانه زیانی گیانی تێدانەبووە، بەڵام زیانی زۆری ماددی بەر ئۆتۆمبێلەمان كەوتووە.

May be an image of car and roadMay be an image of car and outdoorsMay be an image of car and road